سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی وردەكاری ناردنی 3 مووچە ئاشكرادەكات



سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێككەوتووە، كە مووچەی سێ مانگ رەوانە بكرێت و پێویستە دوو مانگی دەمینێت ئەوانیش ڕەوانە بكەن.

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، دوای سەردانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و ڕێككەوتن لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كرابوو، كە بەغدا مووچەی سێ مانگ ڕەوانە بكات بۆ هەر مانگێك 700ملیار دینار و كۆی گشتی پارەكەش دوو ترلیۆن و100ملیار دینارە، بۆیە بۆ مانگێك پارەكە ڕەوانە كراوە و پارەكەش لەرێگەی سێ بانك ڕەوانە دەكرێت ئەوانیش بانكی ڕەشید و رافیدەین و تی بی ئای.

ڕاشیگەیاندووە، پشكی هەرێمی كوردستان 12،67% دەدرێت لە ئینفاق فعلی، بەڵام ئێمە دەمانەوێت پشكی هەرێمی كوردستان لە كۆی داهاتەكانی عێراق بدرێت نەك ئینفاق فعلی، بۆیە پێویستە ئەو بڕگەیە لە بودجە هەموار بكرێتەوە و ئێمەش كار دەكەین بۆ هەمواركردنی بۆ ئەوەی پشكی هەرێمی كوردستان بە تەواوی ڕەوانە بكرێت و ئینفاقی فعلی و نافعلی نەمینێت.

وتیشی، “ئەگەر مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران ڕەوانە بكرێت، ئەوكات دوو مانگ دەمینێت و پێویستە حكومەتی عێراق مووچەی ئەو دوو مانگە ڕەوانە بكات و لە كۆتایی ساڵیش تەسفیەی حیسابات بكرێت و یەكلایی بكرێتەوە”.

لەبەرکردنی جلی تەسک و ماکیاژی تۆخ قەدەغە دەکرێت
پێت لەبەرکردنی جلی تەسک و ماکیاژی تۆخ قەدەغە دەکرێت
پارێزگاری سلێمانی پەیامێک ئاراستەی مامۆستایان دەکات
دوات پارێزگاری سلێمانی پەیامێک ئاراستەی مامۆستایان دەکات
پەیوەنیدر