لە هەولێر دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكرێت





 

چەند ڕۆژی داهاتوو دابەشكردنی نەوت لەنێو شاری هەولێر دەستپێدەكات.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاند، داوامانكردبوو پێش مانگی 12 دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بكەین لەنێو شارەكان، بەڵام دواكەوت بە چەند هۆكارێك.

ئاشكراشیكرد”لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست دەكرێت بە دابەشكردنی نەوتی سپی لە نێو شاری هەولێر”.

ئەمساڵ نەوتی بەغدا لە هەرێمی كوردستان یەك بەرمیل بە 103 هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتیان.

ماوەیەكە نەوت بەبەشێكی ناوچە شاخاوی و كوێستانییەكان دراوە، بەڵام تا ئێستا لەنێو شارەكان دەستیپێنەكردووە.

بەفر و باران دەستپێدەكات
پێت بەفر و باران دەستپێدەكات
تۆمەتبارێك دەستگیركرا
دوات تۆمەتبارێك دەستگیركرا
پەیوەنیدر