عێراق ڕاستەوخۆ مووچەی بەشێكی كارمەندان لە هەرێم خەرج دەكات



بەرپرسێكی فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەك ڕایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی پێشتر فۆڕمیان پڕكردەوە و ناویان هاتووەتەوە بەشداریی لە خولێكدا دەكەن و دەستبەكاردەبن، كە مووچەیان لەسەر حكومەتی عێراق دەبێت و كەمترین مووچە لە 900 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات.

موقەدەم سامی ئیسماعیل، ئەفسەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی فەرماندەیی پاسەوانی سنووریی ناوچەی یەك لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندووە، ئەو كەسانەی پێشتر فۆڕمیان پڕكردبووەوە و مامەڵەكانیان تەواوكرد و ناویان هاتەوە و بە تێكرا بۆ هەرێمی كوردستان 900 كەس بۆ پاسەوانی سنوور دادەمەزرێندرێن.

ڕاشیگەیاندووە، بە سێ وەجبە بەشداری خول دەكەن و دەستبەكاردەبن و بەسەر لیواكاندا دابەشدەكرێن.

ئاشكراشی كردووە، ئەو كەسانەی وەكو پاسەوانی سنوور دادەمەزرێندرێن مووچەیان لەسەر عێراق دەبێت و كەمترین مووچەیان لە 900 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات.

 

زانکۆی سەلاحەدین: پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکەین و دوایناخەین
پێت زانکۆی سەلاحەدین: پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکەین و دوایناخەین
لە کۆمسیۆنەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان
دوات لە کۆمسیۆنەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان
پەیوەنیدر