ئەمڕۆ هەینی، نرخی دۆلار لە بۆرسەی جیهانی بەرزبووەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی هەڵاوسانی ئەمریکا، کە باشتر بوو لەوەی پێشبینی دەکرا و پێشبینییەكانیشی بەرزکردەوە بەوەی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا ناچار بێت ڕێژەی سوود بۆ ماوەیەکی درێژتر بە بەرزی بهێڵێتەوە. هاوكات لە بازاڕی ناوخۆی هەرێمیش نرخەكەی بە بەرزی ماوەتەوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی نرخی دۆلار زیاتر بەرزبۆتەوە و یوانی چینی و دۆلاری ئوسترالی و نیوزلەندی لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی لاوازی داتاکانی نرخی بەکاربەر و بەرهەمهێنەران لە چین ڕزگاریان بووە، چونکە خاوی دابەزینی ئاماری بازرگانی هەندێک هیوای بە سەقامگیری دراوەکان بەخشی.
بەهای دۆلار پشتگیری وەرگرت دوای ئەوەی داتاکانی ڕۆژی پێنج شەممە دەریخست، کە نرخی بەکاربەران لە ئەمریکا بەرزبووەتەوە بەهۆی بازدانی تێچووی کرێی خانوو لە مانگی ئەیلولدا.
هەرچەندە مامناوەندی بەردەوامی فشارە سەرەکییەکانی هەڵاوسان، چاوەڕوانییەکانی بەهێزتر کردووە، کە بانکی ناوەندی ئەمریکا لە مانگی داهاتوودا ڕێژەی سوود بەرز نەکاتەوە، بەڵام ئەو داتایانە بەهۆی زیادبوونی ئەو ئەگەرەوەیە، كە ڕێژەی سوود بۆ ماوەیەک بەرز بمێنێتەوە.
لای خۆشیەوە، ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ڕایگەیاند، كە هەرچەندە ئەمڕۆ بازاڕ نییە، بەڵام نرخی 100 دۆلار بە 160 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.