ڕۆژی شەممە خۆرگیرانێكی دەگمەن، كە بە “ئەڵقەی ئاگرین” ناسراوە لە كیشوەری ئەمریكای باكوور، ئەمریكاری باشوور ڕوودەدات.
بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوە گەردوونییەكان، سبەینێ شەممە لە هەردوو كیشوەری ئەمریكا دیاردەی خۆرگیرانی “ئەڵقەی ئاگرین” ڕوودەدات، بەڵام لە ناوچەكانی دیكەی جیهان نابینرێت.
ئەم خۆرگیرانە كاتێك ڕوودەدات، كە “مانگی تابان” بە بەردەم خۆردا تێپەڕدەبێت و ئەوەش وادەكات خۆر لە شێوەی ئەڵقەی ئاگریندا دەربكەوێت و تا ساڵی 2039 ئەم دیاردەیە نابینرێتەوە.