په‌رله‌مانتارێكی پارتی له پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ر به‌غدا وههم و خه‌یاڵه.
بەهۆی دواكەوتن و دابەش نەكردنی مووچەی 3 مانگی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، لە هەرێمی كوردستانەوە هەڵمەتی واژۆ كۆكردنەوە دەستی پێكردووە بۆ گواستنەوەی مووچە بۆ سەر حكومەتی فیدڕاڵی و لە پەرلەمانی عێراقیش پڕۆژەیەك بە واژۆی سەرجەم فراكسیۆنە كوردیەكان (جگە لە پارتی) و پشتیوانی فراكسیۆنە عێراقییەكان ئامادە كراوە بۆ ئەو مەبەستە.
سیپان عه‌زیز، په‌رله‌مانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، له‌میانی كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی و واۆی په‌رله‌مانتاران هه‌وڵێكی باشیان دا بۆ ئه‌وه‌ی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له هه‌موو بابه‌تێكی دیكه‌ی سیاسی جیابكرێته‌وه، خه‌ریكە ئه‌و بابه‌ته قالبێكی ده‌ستووری وه‌ربگرێت و به ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كورد سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانیان له رێگه‌ی واژۆ كۆكردنه‌وه‌یه‌كی نێوان خۆیاندا په‌نایان برده به‌ر دادگای فیدڕاڵی بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له ڕێگه‌ی به‌غداوه بدرێت.
وتیشی، “ئه‌و كاره‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ته‌نیا بۆ دروستكردنی كێشه و به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان”.
ڕاشیگەیاند، به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كورد به‌دوای یوسف كیلابی كه‌وتوون، له كاتێكدا یوسف كیلابی به سه‌فقه‌یه‌كی گوماناوی و به پلانێك له ئاداری ئه‌مساڵدا خرایه ناو په‌رله‌مان له‌و كاته‌ی ئه‌و پێشتر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10/10/2022 له هه‌ڵبژاردنه‌كان شكستی هێناو و ده‌رنه‌چوو بوو.
باسی له‌وه‌شكرد، “هاتنی یوسف كیلابی بۆ په‌رله‌مان بۆ لێدانه له به‌شه‌بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانبه‌رانی”.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت: “ئه‌و واژۆانەی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ، جێی خۆی ناگرێت و سه‌ر ناگرێت، چونكه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و خودی یاسای بودجه‌یه ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره په‌رله‌مانتاره‌ش كردوویانه وههم و خه‌یاڵه”.