هاتووچۆی سلێمانی بارهەڵگرەکان ئاگادار دەکاتەوە



نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، له‌ قائیمقامیه‌تی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، پارككردنی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌گه‌ڕه‌ك‌و كۆڵانه‌كانی شاری سلێمانی قه‌ده‌غه‌یه‌.

ڕائید دانا عوسمان نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، له‌قائیمقامیه‌تی پارێزگای سلێمانی، له‌میانی به‌رنامه‌ی چاوی ترافیك ئاشكرایكرد، وه‌ستان‌و پارككردنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌، له‌كۆڵان‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوشاری سلێمانی قه‌ده‌غه‌یه‌.

وتیشی:”به‌به‌رده‌وامی تیمه‌كانی هاتووچۆ‌ و قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌گه‌ڕێن‌و چاودێری گه‌ڕه‌ك‌و كۆڵانه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ر شۆفێرێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌گه‌ڕه‌ك‌و كۆڵانه‌كان پارك كردبێت، سزا ده‌درێت‌و له‌ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌، ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌‌و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ده‌گیرێت”.

نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه‌، به‌گشتی پارككردنی هه‌موو جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان له‌گه‌ڕه‌ك‌و كۆڵانه‌كانی شاری سلێمانی قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌تایبه‌تی بارهه‌ڵگری سوته‌مه‌نیه‌كان (به‌نزین، نه‌وتی سپی، گازوائیل‌و غاز)، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ نموونه‌ پارككردنی تانكه‌رێكی غاز له‌گه‌ڕه‌ك‌و كۆڵانه‌كاندا‌ مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان، له‌ئه‌گه‌ری ئاگركه‌وتنه‌وه‌‌و ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌ره‌كه‌ كاره‌سات دروستده‌كات.

ڕائید دانا نوێنه‌ری هاتووچۆی سلێمانی له‌ئائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر شۆفێرێكی بارهه‌ڵگر نه‌یتوانی بارهه‌ڵگر یاخود تانكه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌راجی گشتی پارك بكات، ده‌توانێت بارهه‌ڵگر یاخود تانكه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌راجێكی تایبه‌ت له‌پشتی عه‌لوه‌ نوێیه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی، یاخود له‌ترمیناڵی نوێی سلێمانی پارك بكات.

هەشتەم بەشەخۆراک ئەم پێکهاتانەی تێدایە
پێت هەشتەم بەشەخۆراک ئەم پێکهاتانەی تێدایە
بانکی ناوەندی ڕێنمایی نوێی ڕاگەیاند
دوات بانکی ناوەندی ڕێنمایی نوێی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر