ناتانیاهۆ:ڕۆژانی سەخت چاوەڕێمانە و گومانمان نییە سەردەکەوین



بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزریری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژانێکی سەخت چاوەڕێمانە و دڵنیابن سەردەکەوین،

بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، حەماس جەنگێکی دڕندانەی دژی ئیسرائیل بەرپاکرد و رۆژانی سەخت چاوەڕێمانە، بەڵام گومانمان نییە لەوەی سەردەکەین.

ناتانیاهۆ دەشڵێت، سوپاسی حکومەت و گەلی ئەمریکا دەکەن بۆ پشتیوانییەکانیان، لەسەرجەم بواردەکاندا بەتایبەت سەربازی.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمرێکاش رایگەیاند، ئەوەی حەماس کردی کارێکی زۆر خراپ بوو، توشی سەرسوڕمان بوین بەو دیمەنانەی لە ئیسرائیل بینیمان، کە ژمارەیەکی زۆر خەڵکیان کوشتووە و بەداخەوە لە نێویاندا ٢٥ ئەمریکی هەیە.

بلینکن ئاشکراشیکرد، ھاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئیسرائیل دژی حەماس زیاد دەکەن و ھاوکاری دیکە لە رێگەن بۆ ئیسرائیل.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، “ھۆشدارییەکەی سەرۆک بایدن دووپاتدەکەمەوە، کە ھیچ لایەنێک دەستوەردان لەو جەنگە نەکات و لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە رێی دیپلۆماسییەوە، ھەوڵدەدەن بۆ فراوان نەبوونی ئاڵۆزییەکان.”

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بزوتنەوەی حەمماسی فەڵەستینی لەڕێگای وشکانی و ئاسمانی و ئاوییەوە، دەستی بە هێرشکردن کرد بۆسەر پێگە سەربازی و ناوچە سنورییەکانی ئیسرائیل، تا ئەم ساتەش شەڕ بەردەوامە، لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا جگە لە زیانی ماددی زۆر، زیانە گیانییەکانیش لەبەرزبوونەوەدایە، تا ئێستا نزیکەی 10 هەزار کەس لە هەردوولا بوونەتە قوربانی و هەزارانی تریش بێ ماڵ و حاڵ بوون.

عێراق هاوکارییەکانی بۆ غەززە ڕەوانەکرد
پێت عێراق هاوکارییەکانی بۆ غەززە ڕەوانەکرد
له‌ نێوان جووله‌كه‌ زایۆنییه‌ داگیركار و فه‌له‌ستینییه‌ وڵات زه‌وتكراوه‌كان
دوات له‌ نێوان جووله‌كه‌ زایۆنییه‌ داگیركار و فه‌له‌ستینییه‌ وڵات زه‌وتكراوه‌كان
پەیوەندیدار