وەزیری نەوت: عێراق هەوڵدەدات وزەی سووتاو بگۆڕێت بۆ وزەی پاک



ئەمڕۆ پێنجشەممە، هایان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوت، ڕایگەیاند، عێراق بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لەو وڵاتە هەوڵدەدات وزەی سووتاو بگۆڕێت بۆ وزەی پاک.

هایان عەبدولغەنی، لە لێدوانێکیدا لە دانیشتنی شەشەمی کۆڕبەندی هەفتەی وزەی ڕووسیا، ڕایگەیاند، عێراق هەوڵدەدات ڕێگەی گرنگ بۆ وەبەرهێنان لە وزەی نوێبووەوە دەستنیشان بکات، لە ڕێگەی گۆڕینی وزەی سووتاو بۆ وزەی پاک، بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمی نیشتمانی لەڕێگەی زیادکردن و پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، ئەمە جگە لە بەردەوامبوون و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو.

ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و ڕێکخراوەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ داڕشتنی دیدێکی واقیعی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی بازاڕە جیهانییەکانی نەوت دەبنەوە.

 

مەلا بەختیار: دوای 31 ساڵ حکومڕانی 30 ملیار دۆلار قەرزارین
پێت مەلا بەختیار: دوای 31 ساڵ حکومڕانی 30 ملیار دۆلار قەرزارین
حەوت هۆڵی بۆنە و ئاهەنگەکان لە هەولێر داخران
دوات حەوت هۆڵی بۆنە و ئاهەنگەکان لە هەولێر داخران
پەیوەنیدر