چارەسەرکردنی پرسی مووچە لە بەغداوە دەخرێتەڕوو



پەرلەمانتارێکی په‌رله‌مانى عێراق ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێویستی بەدەرکردنی یاسایەکی نوێ هەیە، کە گەرەنتی هەموارکردنەوەی هەندێک بڕگەی بودجە بکات، هاوکات بابەتی مووچە دەبێت لە .

د.بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری یەکێتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێویستی بە هەڵوێستی کرداریی‌ و جددی پەلەمانتاران هەیە، لە پێناو هەموارکردنەوەی هەندێک بڕگەی یاسای بودجە بۆ دڵنیابوونەوە لە وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا”.

ئاماژەی بەوەکرد، ” پێویستە دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران لە ناکۆکییەکانی نێوان بە‌غدا و هەرێم جیابکرێتەوە، ئەو بابەتەش دەبێت لەلایەن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ چارەسەربکرێت”.

د.بڕیار ڕەشید باسی لەوەشکرد، دۆسیەی داتای فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەستە بە ڕێکارەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، ئەم بابەتەش لەڕێگەی هەماهەنگیی نێوان هەردولا سەبارەت بەداتاکان چارەسەردەکرێ و نابێت ئەم بابەتە ببێتە ئاستەنگ لە بەردەم ڕەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، کە پەیوەندیدارە بە هەموارکردنەوەی چەند بڕگەیەکی یاسای بودجە هەیە”

میدیای ئیسرائیل: چەند ئاماژەیەك پێش هێرشەکەی حەماس بە ئیسرائیل گەیشتبوون
پێت میدیای ئیسرائیل: چەند ئاماژەیەك پێش هێرشەکەی حەماس بە ئیسرائیل گەیشتبوون
پەڕلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی ئەنجام دەدات
دوات پەڕلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی ئەنجام دەدات
پەیوەنیدر