بایدن: لەو تاوانەی دژی جووەكان كراوە بێدەنگ نابم



سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ٢٢ ئەمریكی لە هێرشەكەی حەماس كوژراون و هەموو هەوڵێکیش دەدەین بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین رایگەیاند: ئیدارەی ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی جولەکەکانی ئیسرائیل و ئەو هەڵوێستەیان بەردەوام دەبێت و هەرگیز ناگۆڕێت.

وتیشی:” لە دوای هۆڵۆکۆست ئەمە گەورەترین تاوان بوو دژی جووەکان و ئێمە تاکو کۆتایی پشتیوانی ئیسرائیل دەبین و هاوکارییە سەربازییەکانیشمان بۆ ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت”.

راشیگەیاند:” ئیسرائیل تاکە گەرەنتییە بۆ پاراستنی جووەکان لە سەرتاسەری جیهاندا، بۆیە لەو تاوانانەی دژی جووەکان کراوە بێدەنگ نابم”.

نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە
پێت نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە
سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
دوات سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار