ئاگر لە بەنزینخانەیەک کەوتەوە و ماڵەکانی دەوروبەریشی چۆڵکران



ئەمشەو ئاگر لە بەنزینخایەكی سۆران كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی قەزاكە لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

بەرگری شارستانی بڵاویکردووەتەوە، کە ئەمشەو ئاگر لە بەنزینخانەی باوکی دیاری کەوتەوە و تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سۆران لە هەوڵدان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن كە نەگاتە ماڵەكانی دەوروبەری بەنزینخانەكە.

بەگویرەی زانیارییەکان لە بەنزینخانەکە زیاتر لە ٦٠ هەزار لیتر بەنزین سوتاوە و لە ترسی تەشەنەسەندنی ئاگرەکەش بەشێك لە ماڵەكانی دەوروبەری بەنزینخانەكە چۆڵكراون.

سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پێت سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پێشەوا هەورامی: ئەوەی واژۆی لەسەر مووچەی ڕاستەوخۆ لە بەغداوە كردووە نابەرپرسە
دوات پێشەوا هەورامی: ئەوەی واژۆی لەسەر مووچەی ڕاستەوخۆ لە بەغداوە كردووە نابەرپرسە
پەیوەنیدر