وته‌بێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن عێراقەوە نیازپاكییه‌كی باش هه‌یه بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغدا، بەتایبەتی بابەتی مووچە و دەشڵێت: “ئەوەی واژۆی لەسەر دابەشكردنی ڕاستەوخۆی مووچە كردووە نابەرپرسە بەرامبەر بە خوێنی شەهیدان”.
پێشه‌وا هەورامی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی سەبارەت به‌و یاداشته‌ی بۆ دابه‌شكردنی راسته‌وخۆی مووچه له به‌غداوه پێشكه‌شكراوە ڕایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك واژۆی له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته كردووه، جا هه‌ر كه‌سێك بێت، كه‌سێكی نابه‌رپرسه به‌رامبه‌ر به خوێنی شه‌هیدان، په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی، “هه‌ر كه‌سێك ده‌ستوری عێراقی خوێندبێته‌وه، نه‌ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌ی له‌مشێوه‌وه، چونكه له‌ناو ئه‌و ماددانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به هه‌رێمه‌كانه‌وه، به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م كارانه‌یه كه ئه‌وان كردویانه، ئەم کارە پێچەوانەی دەستورە و حکومەتی عێراق بەم داواکارییە رازی نابێت”.
پێشه‌وا هەورامی ده‌ڵێت: “ئه‌و كه‌سانه دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه حكومه‌تی عێراق ئه‌و داوایه جێبه‌جێ ناكات و حكومه‌تی هه‌رێمیش ناچێته ژێر ئه‌و داوایه‌وه”.
دەشڵێت: “له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك راوێژكارانی سه‌رۆ كوه‌زیرانی فیدراڵ، ئه‌وان به روونی باسیان له‌وه كرد، كه نیازپاكییه‌كی باش له‌لایه‌نی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه و به‌و ئاڕاسته‌ی، كه هه‌مان بۆچوون له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش هه‌یه”.
جەختیشی كردەوە، لەلایەن عێراقەوە نیازپاكییه‌كی باش هه‌یه بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغدا، بەتایبەتی بابەتی مووچە.
تا ئێستا مووچەی 2 مانگی ڕابردووی فەرمانبەران نەدراوە و بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە خۆپیشاندان و بایكۆت دەستی پێكردۆتەوە و فەرمانبەران داوا دەكەن ڕاستەوخۆ مووچەكانیان لە بەغداوە پێ بدرێت و بۆ ئەوەش لە پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیەك بە واژۆی ژمارەیەك پەرلەمانتار و فراكسیۆنە كوردیەكان “جگە لە پارتی” پێشكەش كراوە تاوەكو ڕاستەوخۆ مووچە لە بەغداوە بدرێت.