ڕاوێژکاریکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ وەزیرێکی کورد لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسیان لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکردووە.
عەقیل خەزعەلی، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دیبەتێکی دیداری مێری، کە لەهەولێر بەڕێوەدەچێت ڕایگەیاند، هیچ وەزیرێکی کورد لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسیان لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکردووە، بەڵکو تەنها محەممەد شیاع سودانی ئەو پرسەی خستە سەر مێزی گفتوگۆ.
وتیشی، “تائێستا حکومەتی عێراق نازانێت ژمارەی راستەقینەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چەندە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوانەی دەڵێن بەغدا سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستانی هەیە، قسەیەکی پۆپۆلیستیانە دەكەن.
ئەوە لەكاتێكدایە، كە دابەشكردنی مووچەی دوو مانگی ڕابردووی فەرمانبەران نەدراوە و فەرمانبەران داوا دەكەن لە بەغداوە ڕاستەوخۆ مووچە وەربگرن، بەڵام حكومەتی هەرێم ڕەتی دەكاتەوە بەو داوایە ڕازی بێت و پێی وایە، “قەوارەی هەرێم لاواز دەبێت”.