لەبارەی پاسپۆرتەوە هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، شێوازی پارەدان دەگۆڕێت بۆ پارەدانی ئەلیكترۆنی (ماستەر كارد یان فیزە كارد).

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەكدا بۆ خەڵكی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاندووە، لەڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/١٠/١٢ لەبەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای دهۆك و نووسینگەی پاسپۆرتی زاخۆ و نووسینگەی پاسپۆرتی ئاكرێ لەكاتی ڕایی كردنی مامەڵەی پاسپۆرت لەجۆری (A)سیستەمی كۆن لەشێوازی پارەدان دەگۆڕدرێت بۆشێوازی پارەدانی بانكی (ماستەر كارد یان فیزە كارد).

ڕاشیگەیاندووە، لەڕۆژانی داهاتوودا سەرجەم نووسینگەكانی پاسپۆرت لەهەرێمی كوردستان بەهەمان شێوەكاری پێ دەكرێت.

 

زیانی هەناردەی نەوتی هەرێم بەرزتر بووەوە
پێت زیانی هەناردەی نەوتی هەرێم بەرزتر بووەوە
کوالیتی چەند ماددەیەک لە بەشە خۆراک خراپە
دوات کوالیتی چەند ماددەیەک لە بەشە خۆراک خراپە
پەیوەنیدر