هۆشیار زێباری رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق شانازی به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕێكی كه‌می پاره دزراوه‌كان ده‌كات، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه گه‌وره‌كه له ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌دایه كه له‌و تاوانه تێوه‌گلاون بۆ رایگشتی ئاشكرابكرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سودانی شانازی به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕێكی دیاریكراوی پاره‌ی دزیی سه‌ده‌وه ده‌كات، كه بڕه‌كه‌ی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره، به‌ڵام گرنگه ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیربكرێن كه ده‌ستیان له‌و گه‌نده‌ڵییه‌دا هه‌بووه.
ئاماژەی بەوەشکردوە بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌ستی سوودانی ده‌گوشین، بەڵام تاقیکردنەوەکە بریتییە ،دەستگیرکردنی تێوه‌گلاوه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و پرۆسە گەندەڵییه رێكخراوه‌دا هەیه له بەرپرسانی ناسراو، هه‌روه‌ها لەبەردەم رایگشتی عێراقیدا ئاشكرایان بكات، بۆ ئەوەی ببنه په‌ند بۆ كه‌سانی دیكه‌ش.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، 134 ملیار‌و 55 ملیۆن و 600 هەزار دینارە و گەڕێنراوەتەوە بۆ هەژمارێك لە بانكی ڕافیدەین