خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت لە هەولێر بەمشەوە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری گردبوونەوە و رێگایەکی سەرەکیان داخست.
بەهۆی نەبوونی ئاو و كارەبا و خزمەتگوزارییەوە، خوێندكارانی بەشەناوخۆیی شەوكەت شێخ یەزدین لە ھەولێر خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و رێگای هەولێر – كەركوكیان داخست.
خۆپیشاندانی خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی هەولێر ساڵانە لەگەڵ دەستپێکردنی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان دووبارەدەبێتەوە و لە هەرخۆپیشاندانێکدا داوای خزمەتگوزارییەکی وەک ئاو کارەبا و ئامێری گەرمکەرەوە و دەکەن.