لە شاری هەولێر ئەمڕۆ سێ شەممە دیداری میری بەڕێوەدەچێت و چەندین سەرکردەی حزبی و حکومی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ئامادە دەبن.
عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی، لە دیدارەکە ئامادە بوو، ڕایگەیاند، پێویستمان بە یەکگرتووی زیاتر هەیە.
راشیگەیاند، کارەساتی ئێزیدیەکان کارەساتێکی دڵتەزیێن و ئازارێکی زۆری داین،هەروەها چەندین کارەساتی ناخۆشیان بەسەر هاتووە، دەبوایە زوتر سەردانی لالشمان بکردایە و پەرستگایان ببینین و ئاگاداری ڕێو رەسمە ئایینییەکانیان بین، چونکە دەمانەوێت چارەسەری کێشەکانیان بكەین و دەمانەوێت لە ڕێگەی پرۆژەکانەوە هاوکاریان بین و ئەوانە بە سزا بگەن کە ئەو کارەیان ئەنجام داوە.
دەربارەی رێککەوتنمامەی شنگال عەممار حەکیم دەڵێت: ڕێککەوتننامەی شنگال تەنها بڕیارێک نەبوو، بەڵکو ڕێککەوتننامەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بوو، هەر لایەنێک لەکاتی هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەکە دەیەوێت ئەو داواکاریانەی خۆی هەیەتی جێبەجێ بکرێت، دەبێت هەموو لایەنەکان کۆک بن لەسەر ئەوەی چۆن ئەو رێککەوتنامەیە جێبەجێ بکەین و لەخۆبوردو بین بۆ خەڵکی شنگال و ئێزدییەکان.
وتیشی، “عێراقییەکان پستیوان بە خوا و حکومەت و داناییان قۆناغە سەختەکانیان تێپەڕاند و ئێستا لە کەشێکی باشداین و لێکتێگەشتنی باش هاوپەیمانێتییەکان بەیەک دەگەیەنێت، پیویستمان بە لێکتێگەشتن و هاوئاهەنگی زیاتر هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی سیستمی حکومڕانی و عێراقێکی بەهێز”.