میسی یان ڕۆناڵدۆ؟ نەیمار وەڵامدەداتەوە



ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل نەیمار داسیلڤا، یاریزانی یانەی هیلالی سعودی لەوەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی دیاریکردنی باشترین یاریزان لەنێوان هەریەکە لە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالیدا دەڵێت، “میسی باشتر، چونکە ئەو باشترینی هەموو سەردەمەکانە.”

لەلێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنێکی وڵاتەکەی نەیمار لەوەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئەوەی ئایا میسی باشترە یان ڕۆناڵدۆ نەیمار وتی، “جیاوازی ناکرێت، میسی ژمارەیەکە و بەدرێژایی مێژوو یەکەمە.”

نەیماری بەرازیلی و میسی ئەرجەنتینی لەماوەی ساڵانی ٢٠١٣ هەتا ٢٠١٧ پێکەوە لەڕیزی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی یارییان کردووە پێش ئەوەی ئەو دوو یاریزانە پەیوەندی بەیانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسییەوە بکەن و لەماوەی ساڵانی ٢٠٢١ هەتا ٢٠٢٣.

سەبارەت بە کەریم بنزیمای فەڕەنسی، ئەستێرەی یانەی ئیتیحادی سعودی، نەیمار بە “هێرشبەرێکی کلاسیک” وەسفی کرد کە گۆڵ لەو تۆپانەوە تۆمار دەکات کە دەگاتە سنووری گۆڵ.

هەروەها دەربارەی باشترین بەرگریکار کە ڕووبەڕووی بووبێتەوە، نەیمار وتی، کایل واڵکەر یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی باشترین بەرگریکارە چونکە یاریزانێکی خێرا و بەهێز و زیرەکە.

سەرۆککۆمار: هیوادارم ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەین
پێت سەرۆککۆمار: هیوادارم ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەین
تورکیا زیاتر لە 200 شوێنی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کردووە
دوات تورکیا زیاتر لە 200 شوێنی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کردووە
پەیوەندیدار