بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق:  “دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بەهۆی ڕێکارە کارگێڕییەکانەوەیە”



بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە  ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە ڕایگەیاند، لە نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێککەوتن کراوە، بەپێی یاسای بودجە دەبێ مانگانە بەغدا ٧٧٥ ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیایەکی نزیکی پارتی ڕاگەیاند، “سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەروەک وەزایرانی عێراق رێککەوتنیان کردووە بە مەبەستی چارەسەکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆ ئەوەی هەندێک کەس لە بەغدا موزایەدە بەو بابەتەوە نەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” لە ڕووی یاساییەوە بەپێی یاسای بودجەی گشتی دەبێت مانگانە حکومەتی عێراق ٧٧٥ ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت”.

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشدا: “لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا کەس دەسەڵاتی ئەوەی نییە هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکات”.

سەبارەت بە ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، وتی: ” دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بەهۆی ڕێکارە کارگێڕییەکانەوەیە، دواتر پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەوانیش لێرە وەری دەگرن”.

وڵاتانی دەریای ناوەڕاست هەڵوێستی توند سەبارەت بە کۆچکردن دەگرنەبەر
پێت وڵاتانی دەریای ناوەڕاست هەڵوێستی توند سەبارەت بە کۆچکردن دەگرنەبەر
کێن ئەوانەی بەشەخۆراکیان دەوەستێنرێت؟
دوات کێن ئەوانەی بەشەخۆراکیان دەوەستێنرێت؟
پەیوەنیدر