كارمه‌ندی پرۆژه‌یەکی ئاو لە کاتی کارکردن خنکا



ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كۆیه‌ ڕایگه‌یاند، لە پرۆژه‌ی ئاوی سه‌ره‌كی ته‌قته‌ق له‌كاتی پاككردنه‌وه‌دا کارمەندێک كه‌وتووەته‌ ناو ئاوی زێی بچوك و خنكاوه‌.

به‌رگری شارستانی كۆیه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “به‌یانی ئه‌مڕۆ كارمه‌ندانمان له‌ تیمی مه‌له‌وانی به‌رگری شارستانی كۆیه‌ ئاگاداركرانه‌وه‌ لە ڕووداوی خنكانی كارمه‌ندێكی پرۆژه‌ی ئاوی سه‌ره‌كی ته‌قته‌ق، به‌ ناوی مه‌حمود قادر له‌دایكبووی ساڵی ١٩٦”، پاش گه‌یشتنی تیمه‌كانمان ده‌ركه‌وت، ئه‌و كارمه‌نده‌ی پرۆژه‌ی ئاوی ته‌قته‌ق به‌هۆی پاككردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی تۆڕی ئاوه‌كه‌ له‌ زێی بچوك كه‌وتۆته‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌ و خنکاوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، كارمه‌ندانمان به‌ زووترین كات گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و ته‌رمه‌كه‌یان ده‌رهێناوه‌، له‌ئێستاشدا ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه‌.

خامنەئی: دەست و بازووی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر قەوارەی زایۆنی ماچ دەکەم
پێت خامنەئی: دەست و بازووی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر قەوارەی زایۆنی ماچ دەکەم
ئەمجارە لە ئیسرائیلەوە دەرکەوتەوە
دوات ئەمجارە لە ئیسرائیلەوە دەرکەوتەوە
پەیوەنیدر