ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراودا، به‌های دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی بەرزبووەوە، به‌جۆرێك به‌های ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ره به ١٦٣ هه‌زار دینار.
به‌گوێره‌ی زانیارییەکان، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌رزبونه‌وه‌ی بەرچاوی به‌خۆوه بینیووه و به‌های ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ره به ١٦٣ هه‌زار دینار.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، یه‌كێك له مامه‌ڵه‌كارانی دراو له بازاڕی دۆلاره‌كه، هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی بۆ لاوازی و نه‌بونی گرنگی بڕیاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی عێراق دەگەڕێةیتەوە كه به‌ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دۆلار ده‌ریكردون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بانكی ناوه‌ندی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا و به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركردووه، به‌ڵام هیچكام له‌بڕیاره‌كان ڕەنگدانەوەیان له‌سه‌ر دۆخی بازاڕه‌كان نه‌بووه و به‌شێكیشیان به‌ته‌واوی نه‌خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌تایبه‌ت پێدانی دۆلار بەنرخی فەرمی به بازرگانان.
ئێواره‌ی دوێنێ له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ر بو به ١٦٠ هه‌زار و ٥٥٠ دینار بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه له‌كاتێكدا بانكی ناوه‌ندی هه‌ر ١٠٠ دۆلارێك به ١٣٢ هه‌زار دینار ده‌خاته‌بازاڕه‌وه.