کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باران ببارێت و ئەگەریش هەیە هەورە تریشقەی لەگەڵدا بێت.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە سەر ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێک کاتدا نمە باران دەبێت.
ڕوونیشیکردەوە کە لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک باران بارین زیاتر دەبێت و لە سەنتەری پارێزگاکانیش ئەگەری نمە باران هەیە.
کەشناسی ئەوەشیخستەڕوو کە لە کاتی بارانەکەدا ئەگەری دروستبوونی هەورە تریشقەش هەیە و ڕاشیگەیاند کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لەسەر ناوچەکەمان تا بەرەبەیانی چوارشەممە دەمێنێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممە، بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە کە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری پروشکە بارانیش لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
ئاماژەشیدا بەوەی ئەمڕۆ و سبەینێ گەرما 2-6 پلە دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 30
سلێمانی : 30
دهۆک : 28
کەرکوک : 32
هەڵەبجە : 31
زاخۆ : 29
سۆران : 27
حاجی ئۆمەران : 19
گەرمیان : 35