دابەشكردنی نەوت لەناو سلێمانی دەستپێدەكات



دوابەدوای بڕیارەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بۆ پێدانی بەرمیلێك نەوت بە هاووڵاتیان، دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان دەستی پێكرد و بڕیارە لەناو شارەكانیش دەستپێبكات.

سەرچاوەیەك لە نەوت و كانزاكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم گرێبەستێكی گەورەی بۆ كڕینی نەوت و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا كردووە و لە ئێستادا بڕێكی باش نەوت گەیشتۆتە كۆگاكان.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر بەو جۆرەی بڕیاری لێ‌ دراوە بڕێكی زۆری نەوت بگاتە دەستیان، ئەوا هەموو هاووڵاتیان نەوتیان پێ‌ دەدرێت.

وتیشی، “لە ئێستادا دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەستی پێ كردووە و سەرەتا لە پێنجوێنەوە و دواتر بۆ ناوچەكانی دیكە، كە ئەگەر نەوتی تەواو بەردەست بێت بە مانگێك كۆتایی بە دابەشكردن لە ناوچە شاخاوییەكان دێت”.

وەك ئەو سەرچاوەیە وتی، “لەگەڵ دابەشكردنی نەوت گەیشتە ناو شار لە مەڵبەندی 7ەوە دەستپێدەكات، بەهۆی ئەوەی ساڵی ڕابردوو لەوێدا وەستا”.

بافڵ تاڵەبانی: قووتی خەڵك هێڵی سوورە بۆ ئێمە و هەرگیز دەستبەرداری نابین
پێت بافڵ تاڵەبانی: قووتی خەڵك هێڵی سوورە بۆ ئێمە و هەرگیز دەستبەرداری نابین
سەرما دەستپێدەكات و شەپۆلی بارانی بەخوڕ گەیشتە هەرێم
دوات سەرما دەستپێدەكات و شەپۆلی بارانی بەخوڕ گەیشتە هەرێم
پەیوەنیدر