سەرما دەستپێدەكات و شەپۆلی بارانی بەخوڕ گەیشتە هەرێم



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، یەكەم شەپۆلی باران بارینی ئەمساڵ گەیشتۆتە ئاسمانی هەرێم لە خۆرئاواوە و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن و كەشێكی سارد دروست دەبێت.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و هه‌ندێ شێی ده‌ریای سوور پێشبینی دەكەم له‌نیوه‌ڕۆی سبه‌ی سێ شه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین و هه‌وره‌ تریشقه‌ به‌شێكی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌.

ڕاشیگەیاند، سه‌ره‌تاش شەپۆلەكە له‌سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌ست پێده‌كات به‌تێپه‌ڕبوونی كات ده‌گاته‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر و سۆران و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و ڕێژه‌ی بارانبارین له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و دهۆك زۆر باش ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانی به‌خوڕ و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌یه‌ و له‌سه‌نته‌ری شاره‌كان ئاستی باران لاواز ده‌بێت واتا ئه‌گه‌ری هه‌ندێ بارانی هه‌ڕه‌مه‌كی هه‌یه‌ به‌تایبه‌تیش هه‌ولێر.

وتیشی، “كاته‌كانی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌گه‌ری فراوانبونی شه‌پۆلەكە هه‌یه‌ بۆ سنوری سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان ئاستی باران بارین له‌سنوری ئه‌و ناوچانه‌ لاوازه‌ و ئه‌گه‌ری دڵۆپه‌ باران هه‌یه‌ زیاتر له‌هه‌ندێ شوێنێ دیاری نه‌كراو مامناوه‌ند ده‌بێت”.

بەپێی پێشبینی ئەو شارەزایەی كەشناسی، “دره‌نگانێكی شه‌وی سێ شەممە له‌سه‌ر چوار شەممە دووباره‌ له‌سنوری ناوچه‌ كوێستانیه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌ری چڕبوونه‌وه‌ی هه‌ور هه‌یه‌ و دووباره‌ بارانبارینی باش و هه‌وره‌ تریشقه‌ سنوری ئه‌و ناوچانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ پاشان پێشنیوه‌ڕۆی چوار شەممە شه‌پۆله‌كه‌ به‌كۆتا دێت”.

ڕوونیشی كردەوە، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی ٤ بۆ ٦ پله‌ی سیلیزی ڕوو له‌نزمبونه‌وه‌ ده‌كەن و كه‌شێكی سارد دروست ده‌بێت.

دابەشكردنی نەوت لەناو سلێمانی دەستپێدەكات
پێت دابەشكردنی نەوت لەناو سلێمانی دەستپێدەكات
عێراق دەستی بە دابەشكردنی هێلكە كرد
دوات عێراق دەستی بە دابەشكردنی هێلكە كرد
پەیوەنیدر