بە بۆردومانی توركیا 29 كارمەندی ئاسایشى ڕۆژئاوا شەهید بوون



 

سوپاری توركیا بە هاوكاری گرووپە چەكدارەكان بۆردومانی ئەكادیمیای ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد و 29 كارمەندی ئاسایش شەهید بوون و بەهۆیەوە 3 ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەنرا.

ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهیدبوونی 29 ئەندامی هێزەکانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و برینداربوونی 28 کەسی دیکەی ڕاگەیاند.

ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا “ڕۆژئاوای كوردستان” لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە هێرشەکانی ئەم دواییەی داگیرکەری تورکیا دوێنێ بۆ سەر لادێکانی دیرک و ڕمێلان 29 ئەندامی هێزەكانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان شەهید بوون.

ڕاشیگەیاندووە، “بەو بۆنەیەوە ماتەمینی گشتی بۆ ماوەی 3 ڕۆژ ڕادەگەیەنین” و بەردەوامبوونی خۆی لە پاراستنی گەل و دەستکەوتەکانی و پابەندبوونی خۆی بە مافی بەرگریکردن لە ناوچەکە دووپاتکردەوە.

لای خۆشیەوە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاندووە، ئەم تاوانە دڕندانەیە پێشێلكارییەكی زەقی مافەكانی مرۆڤە، چونكە ئەو ئەكادیمیایە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانی دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە هێرشەكانی توركیا سڵ ناكەینەوە و بەرگری لە خۆمان دەكەین.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا لە عەین عیسا لە رۆژئاوای کوردستان، دوو منداڵ شەهیدبوون.

عێراق پێداچوونەوەی بە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێكرد
پێت عێراق پێداچوونەوەی بە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێكرد
توركیا بۆردومانی ڕۆژئاوای كوردستانی دەستپێكردەوە
دوات توركیا بۆردومانی ڕۆژئاوای كوردستانی دەستپێكردەوە
پەیوەنیدر