نه‌ته‌نیاهۆ: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕین



 

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، وه‌ڵاممان بۆ هێرشه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حەماس ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێت.

نوسینگه‌ی سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و‌ ڕایگه‌یاندووە، بنیامین نەتەنیاهۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی ناوچه‌ سنورییه‌كانی باشوری ئیسرائیل و نزیك كه‌رتی غه‌ززه‌ گفتوگۆی كردوه‌، كه‌ شه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕووبه‌ڕووی هێرشی بزووتنه‌وه‌ی حەماسی فه‌له‌ستینی بوونه‌وه‌.

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ وتویه‌تی: “ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا هاتووه‌، زۆر سه‌خت و دژوار ده‌بێت و ئیسرائیل ده‌ستیكردوه‌ به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی.

جەختیشی كردۆتەوە، “شه‌ڕه‌كه‌ كاتی ده‌وێت و پێویستمان به‌ هه‌ڵوێستێكی به‌هێزه‌ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ سه‌خته‌ی داهاتوودا”.

دەشڵێت: “ده‌وڵه‌ت هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ یارمه‌یتدانتان، داوای خۆڕاگریتان لێده‌كه‌م، چونكه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕین، له‌ ئامێزتان ده‌گرم و به‌ زه‌بری هێز و هێزێكی زۆر شكستیان پێ ده‌هێنین.”

توركیا بۆردومانی ڕۆژئاوای كوردستانی دەستپێكردەوە
پێت توركیا بۆردومانی ڕۆژئاوای كوردستانی دەستپێكردەوە
بە ڤیدیۆ؛ خەڵكی ئیسڕائیل بە كۆمەڵ لە فڕۆكەخانەوە وڵات جێدەهێڵن
دوات بە ڤیدیۆ؛ خەڵكی ئیسڕائیل بە كۆمەڵ لە فڕۆكەخانەوە وڵات جێدەهێڵن
پەیوەنیدر