هێرشەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان کوژراو و بریندار هەیە



ئەمڕۆ دووشەممە، ڕوانگەی سوری بۆمافەکانی مرۆڤ بلاویکردەوە شوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر کوردستانی ڕۆژئاوا و ناوەندێکی مەشق و ڕاهێنانی ئاسایشی هێزەکوردییەکانی لە پارێزگای حەسەکە بۆردومان کردووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤدا ئەوەخراوەتەڕوو، هێڕشەکە لە ناوچەی مەلیکییەی سەربە پارێزگای حەسەکە ئەنجامدراوە و لە ئاکامدا ١١ کەس کوژراون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە،  پێدەچێت ژمارەی کوژراوان بەرزببێتەوە، چونکە دەیان کەس برینداربوون کە برینی هەندێکیان سەختە و چارەنووسی هەدێک کەسی دیکەش نادیارە.

تورکیا هەڕەشەی کوشتن لە پارێزەرێکی کورد دەکات
پێشت تورکیا هەڕەشەی کوشتن لە پارێزەرێکی کورد دەکات
میدیای ئەمریکا دەڵێت ئێران لە پشت هێرشەکەی سەر ئیسرائیلەوەیە
دواتر میدیای ئەمریکا دەڵێت ئێران لە پشت هێرشەکەی سەر ئیسرائیلەوەیە
ەیوەندیدار