کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت و سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە جیاجیاکان باران دەبارێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نمە نمە باران دەبارێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، سبەی سێشەممە بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرما بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ لەنێوان ٢ بۆ ٥ پلە نزم دەبنەوە و لە ناوچە جیاجیاکان و ناوچە شاخاوییەکان باران بە شێوەی نمە نمە دەبارێت.
بەپێی پێشبینی کەشناسی پلەکانی گەرما لە ناوچە و شارەکانی هەرێم بەمشیوەیە دەبێت:
هەولێر : ٢٩ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢٨ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٢٦ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٣٠ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٢٩ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢٧ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ١٩ پلەى سیلیزى
سۆران : ٢٨ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٣٤ پلەى سیلیزى