خانمه هونەرمەندی كورد “په‌رواز حسێن” بە چەند وشەیەك هەستی خۆی دەردەبڕێت، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جیابوونه‌وه‌ی لە گۆران ساڵح-ی هاوسەری لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وە.
په‌رواز حسێن له وێنه‌یه‌كدا، كە لە پلاتفۆڕمەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردۆتەوە، جلوبه‌رگی ڕه‌نگ ڕه‌شی له‌به‌ردایه و لە سه‌ر وێنه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، “دره‌ختی سه‌وز نرخی باران ده‌زانێت، تۆ كه وشكی نرخی باران چوزانیت؟”.
پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە شاری ڕانیە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە و هاوسەری هونەرمەند (گۆران ساڵح)ی هونەرمەندە و خاوەنی دوو کچن.