سەرەڕای بڕیار و بەڵێنەكانی بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، بەڵام بەهای ئەو دراوە ئەمریكییە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و هەر 100 دۆلارێك بەهاكەی لە 160 هەزار دینار نزیك دەبێتەوە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار بەردەوام لە بەرزی و نزمیدایە و جۆرێك لە ناجێگیری دروست كردووە.
ڕاشیگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە و ئێستا 100 دۆلار بە 159 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی بڕیاری قەدەغە كردنی مامەڵەی بە دۆلار دەركردووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی كەم كردنەوەی ناردنی دۆلار لەلایەن ئەمریكاوە، بەردەوام بەهای ئەو دراوە لە بەرزبوونەوەدایە و وەك هەندێك لە مامەڵەكارانی دۆلار ئاماژەی پێ دەكەن، “ڕەنگە نرخەكەی بگاتە 170 هەزار دینار”.