یەكەم ڕێكار بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكرد



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق یەكەم ڕێكاری یاسایی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدات و بۆ ئەوەش دەرگای ناوەندەكانی كۆمسیۆن بەڕووی لە دایکبووانی ساڵی 2006 دەکاتەوە، بۆ ئەوەی مامەڵەی نوێکردنەوە یان دەرهێنانی کارتی دەنگدان ئەنجام بدەن.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، قۆناغی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان بۆ لەدایکبووانی ساڵی 2006 تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجوومەنی کۆمسیاران بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ناوەندەکانی کۆمسیۆن دەکەنەوە، بۆ ئەوەی لە دایکبووانی ساڵی 2006 بتوانن کارتی دەنگدان دەربهێنن، لە ڕۆژی 10ی 10ی 2023)ەوە دەرگای ناوەندەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بۆ ئەو مەبەستە دەکرێتەوە.

بەپێی مەرسومی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە 25ی شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت و لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

 

” دەبێت مامۆستایان قوربانی بدەن”
پێت ” دەبێت مامۆستایان قوربانی بدەن”
ناوی بەشێك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی یەكلایی كرایەوە
دوات ناوی بەشێك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی یەكلایی كرایەوە
پەیوەنیدر