پۆلیسێکی میسری تەقەی لە گروپێك گەشتیاری ئیسرائیلیی کرد و دووانیان کوژران.
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە شاری ئیسکەندەرییەی باکووری میسر ڕایگەیاند، پۆلیسێك لە ناوچەی عامودسواریی، بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەی لە گروپێك گەشتیاری ئیسرائیلیی کردووە.
ڕوونیشیکردەوە کە دووان لە گەشتیارەکان و هاووڵاتییەکی میسری کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندارە.
دوابەدوای ڕووداوەکەش پۆلیسەکە دەستگیرکرا.