سهرۆكی كۆمهڵی دادگهریی كوردستان له پهیامێكی پشتیوانیدا بۆ فهلهستینییهكان لهدژی ئیسرائیل، رایگهیاند: ئەوەی لە نێوان تێكۆشەرانی فەڵەستین و سەهیۆنیە داگیركەرەكاندا ڕوویدا، جێبەجێبوونی فەرمایشتی خوای بەرزە.
عهلی باپیر، سهرۆكی كۆمهڵی دادگهری له پهیامهكهیدا دهڵێت: لەمێژە هێزە سەهیۆنیەكان هەڵدەستن بە كوشتن و وێرانكردن و سووتاندن و دەركردن و جۆرەكانی دیكەی دەستدرێژی و ستەم دژی فەڵەستینییەكان هەموو سنوورێكی بەزاند و جام لەسەرییەوە ڕژا و بەرهەڵستكارە فەڵەستینییەكان سەبریان بڕا، بۆیە كاتی ئەو كاردانەوە هاتبوو كە بینیمان.
دەشڵێت:”لەخوای بەرزیش داواكارین كە هاوكاری فەڵەستینییەكان و تێكڕای ستەملێكراوان و چەوسێنراوانی دونیا بێت وە بەسەر دوژمنانی ستەمكار و داگیركەریاندا سەریان بخات”.
“هیوادارم لەوەی ڕوویدا پەند و ئامۆژگاری هەبێ بۆ هەركەسێك كە پەند وەربگرێت لە ڕووداوەكانی ڕۆژگار، بەتایبەت سەهیۆنییە داگیركەرەكانی یەكەمین ڕووگە و سێهەمین حەرەمی موسوڵمانان، لەسەر تێكڕای موسوڵمانانیش پێویستە پشتیوانی گەلی ستەمدیدەی فەڵەستین بكەن بەهەرچی لە توانیاندایە ئەگەر بە دووعایەكیش بێت”. سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری وادەڵێت.