دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکات



قائیمقامیەتی پێنجوێن وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزاکە راگەیاند و دەشڵێت:” هەر ماڵێك ٢٠٠ لیتر نەوتی بە بڕی ١٠٤ هەزار دینار پێدەدرێت”.

قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن لە ئاگادارییەكدا ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاندووە، ئاگاداری دانیشتوانی قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز دەكەین، رۆژی دووشەممە ٩-١٠-٢٠٢٣، یەكەم وەجبەی نەوتی سپی دێت بۆ قەزاكەو بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت.

قائیمقامیەت ئاماژەی بەوەشکردووە:” هەر خێزانێك ٢٠٠ لیتر نەوتی بە نرخی ١٠٤ هەزار دینار پێدەدرێت، نەوتەكەش بە كارتی سووتەمەنی (پێنجوێن كۆدی ٢٨٣) و كۆپی ناسنامە، یاخود هەر بەڵگەنامەیەكی تری فەرمی، دابەشدەكرێت.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە کە نەوتەكە بەچەند قۆناغێك دابەشدەكرێت، سەرەتا لە گوندی (راوگان) ەوە دەستپێدەكات و بە ریزبەندی دەچێت بۆ گەڕەكەكانی دیكەی ناو پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز.

پەیامێکی توند و هەڕەشە ئامێز لە نەتانیاهۆوە بۆ حەماس
پێت پەیامێکی توند و هەڕەشە ئامێز لە نەتانیاهۆوە بۆ حەماس
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور جادوگەرێکی دەستگیرکرد
دوات بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور جادوگەرێکی دەستگیرکرد
پەیوەندیدر