بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور جادوگەرێکی دەستگیرکرد



هێزەکانی ئاسایش دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد و چاودێریکردن، بەبڕیاری دادوەر لەڕۆژی ٢٠٢٣/١٠/٤ لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمەتبارێکیان بەناوی ( م، ع، م )دەستگیرکرد، لە ڕێگەی دوعا و نوشتەکردن هەوڵیداوە هاوڵاتیان فریووبدات.

هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور لەدوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار و پشکنینی ماڵەکەی، دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە دوعا و نوشتە و چەک و جل و بەرگی جۆراوجۆردا کە بەکارهاتوون بۆ جادووکردن.

لەئێستادا بەماددەی (٢٤٠)لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە

 

دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکات
پێشت دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکات
كەشناسی كاتی بارانی پەڵەی ڕاگەیاند
دواتر كەشناسی كاتی بارانی پەڵەی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار