بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەم كەشە پاییزییەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كاریگەرییەكانی زیاتر دەبێت و لەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و تا 20ی مانگ لە بەشێكی ناوچەكان پەڵە دەدات.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەدواین گۆڕانکاری نەخشەی GFS ئەمریکی پێشبینی ھاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ئەکات بۆ سەر تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەمەودای 17 بۆ 21ی ئەم مانگەدا.
ڕاشیگەیاند، بەر لەوەش لە 10ی مانگەوە بۆ 17ی مانگ ئەگەری دەستپێکردنەوەی بارانی مامناوەند و پەرش و بڵاو لەسەر ناوچە جیاجیاکان ئەبێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینی ئەوەش دەكات، “ئەگەر ئەو شەپۆلە جێگیر ببێت ڕێژەیەکی دڵخۆشکەرە و ئەو بارانەی چاوەڕوان دەکرێت لەو مەودایەدا بۆ زۆرێکی ناوچەکان ئەبێتە ھۆی پەڵەدان”.