سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی پشتبه‌ستنی بانكی ناوەندی به دۆلار هۆشداری توند به حكومه‌ت ده‌دات و به “كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ئابووری” وەسفی دەكات.
عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) ڕایگەیاندووە، پشتبه‌ستن و به‌كارهێنانی دۆلار بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كان مه‌ترسیداره و ئابووری وڵات داده‌ڕووخێنێت و له هه‌موو مه‌ترسیدارتریش ئه‌وه‌یه بۆ دانانی بودجه پشت به نه‌وت به‌ستراوه.
ڕاشیگەیاندووە، پێویسته حكومه‌ت هه‌نگاوی به‌په‌له بۆ كۆتایی به مامه‌ڵه‌ی تاكلایه‌نه به دۆلار بهێنێت و هه‌وڵی فره‌چه‌شنكردنی دراوه‌كانی دیكه بدات له‌پێناو سه‌قامگیری ئابووری و كۆتاییهێنان به‌و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه‌ی له به‌های دۆلاردا ڕووده‌دات.
سەرەڕای گرتنەبەری چەندین ڕێكار لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و بانكی ناوەندییەوە، بەڵام بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە گۆڕاندایە و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نرخەكەی گەیشتەوە 160 هەزار دینار و ئەوەش مەترسی خستە دڵی هاووڵاتیانەوە و پێشبینی ئەوەش دەكرێت نرخەكەی بگاتە 170 هەزار دینار.