ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ شاندێكی عێراق و هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، كە پێكهاتبوو لە بەشێك لە حزب و لایەنە سیاسیەكان.
ئەمڕۆ چوار شەممە، شاندێكی عێراق و هەرێمی كوردستان، كە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و سیداد بارزانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەكگرتوو لەگەڵ چەند بەرپرسێكی دیكە گەیشتنە توركیا بۆ بەشداریکردن لە چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان كۆبوونەوە.
ئەردۆغان بە شاندەكەی وتووە، “بەمزووانە دێتە عێراق و هەرێمی کوردستان”.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی پارتی، “ئەردۆغان ڕووی لە سیداد بارزانی کردووە و دەستی لەسەر سنگی داناوە وتوویەتی؛ سڵاوم بگەیەنە مەسعود بارزانی و نێچرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، بنەماڵەی ئێوە جیگایەکی بەرز و تایبەتتان لای ئێمە هەیە”.