لەبارەی شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگەی لیوای پێنجی پیادەوە ڕوونکردنەوەیەک بڵاوکرایەوە و ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە،
لیوای پێنجی پیادە لە وەزارەتی پێشمەرگە لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی شەھید بوونی پێنج پێشمەرگە لەسەر رێگەی دەربەندیخان _ زەڕایەن لە چەند پەیج و دەزگایەکی راگەیاندن، بەھەموولایەکی رادەگەیەنین ھیچ رووداوێکی لەو شێوەیە رووی نەداوە.
دەشڵێت، داواکارین لە ھەموولایەک بەرپرسیارانە رەچاوی لایەنی دەروونی ھاوڵاتیان و کەسوکاری پێشمەرگە بکەن.
لەبەشێک لە میدیاکانەوە ئەمڕۆ هەواڵی شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە بڵاوکرایەوە، لیوای پێنجی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە.