نرخی دۆلار لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا دابەزی



لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ ٣٠٠ دینار دابەزیووە.

ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا ١٦٠ هەزار دیناری تێپەڕاند.

لە دوو رۆژی ڕابردوو، مازن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەشی وەبەرهێنان و گواستنەوە لە بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، بۆ ڕاگرتنی بەکارهێنانی نایاسایی دۆلار لە ساڵی داهاتووەوە ڕاکێشان و مامەڵەکردن بە دۆلاری کاشەوە قەدەغەدەکەن.

باسی لەوەکرد، ئەو کەسانەی پێش کۆتایی ئەمساڵ دۆلار لە بانکەکان دادەنێن، دەتوانن لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا پارە بە دۆلار رابکێشنەوە، بەڵام ئەو دۆلارانەی لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا دەخرێنە بانکەوە تەنها بە دراوی عێراقی و بەنرخى فەرمی کە ١٣٢ هەزار دینارە بەرامبەر هەر ١٠٠ دۆلارێک وەردەگیرێنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا بانکی ناوەندی چەندان ڕێکاری گرتووتەبەر بۆ نەهێشتنی مامەڵەی نایاسایی بە دۆلارەوە و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا چەندان بانکی ئەو وڵاتەی بەهەمان هۆکار خستووەتە لیستی ڕەشەوە.

خواردنەوە وزەبەخشەکان و کاریگەرییان لەسەر جەستە
پێت خواردنەوە وزەبەخشەکان و کاریگەرییان لەسەر جەستە
هۆکارەکانی زەردبوونی ددانەکان لە منداڵدا
دوات هۆکارەکانی زەردبوونی ددانەکان لە منداڵدا
پەیوەندیدار