وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگه‌یاند، ١٥ شوێنیان له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بۆردومانكردوه، بەرپرسی میدیای هه‌سه‌ده‌ش ده‌ڵێت، کۆبانێ، ئەو شارەی داعشی بەزاند، لەگەڵ عامودێ و دێرک بۆردومان كراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوەکرد، شه‌وی ڕابردوو هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه ١٥ ناوچه‌ی له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا كردوه‌ته ئامانج، “كۆگا و بنه‌كی شه‌ڕڤانان” له‌ناوبراون.
فەرهاد شامی، بەرپرسی میدیای هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-هەسەدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، تورکیا بە چڕی شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کردووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،”کۆبانێ، ئەو شارەی داعشی بەزاند، لەگەڵ عامودێ و دێرک” لەلایەن هێزی ئاسمانیی تورکیاوە بە چڕی بۆردومان دەکرێن.