پەیامێکی هەڕەشە ئامێز لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بۆ تورکیا



هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا، لەسەر هێرشە ئاسمانییەكانی سەر رۆژئاوای كوردستان هەڕەشە لە توركیا دەكات و دەڵێت:”مافی بەرگریكردن لەخۆیان هەیە دژی ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەریان”.

لە راگەیەندراوێکدا هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی ئاماژەی بەوەکردووە لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ژمارەیەك هێرشی ئاسمانی لەنزیك هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا ئەنجامدراون بۆیە هه‌ركاتێك سه‌لامه‌تى هێزه‌كانیان بكه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ بێ وه‌ڵام نابن و به‌رگریی له‌ خۆیان ده‌كه‌ن”.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئاماژەی بەوەکردووە“ئه‌وان دژى هه‌موو هێرشێك ده‌وه‌ستنه‌وه‌ كه‌ ببێته‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى، هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و ئاسایشى ناوچه‌كه‌ بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. زیاتر له‌مه‌ش، ببێته‌ هۆكارى ئه‌و”.

لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا سوپای توركیا بە ٣٠ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، هێرشێكی فراوانی ئاسمانی كردە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان و چەندین پێگەی بۆردومانكرد، لەوانە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، بەپێی ئامارەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا، ١٥ كەس گیانیان لەدەستداوە، كە هەشت كەسیان هاووڵاتی مەدەنی بوون.

هاوكات، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی توركیا لەكاتی بەشداریكردنی لە هێرشە ئاسمانییەكانی سەر رۆژئاوای كوردستان، لەكاتی نزیكبوونەوەی لە سەربازگەیەكی ئەمریكا لەشاری حەسەكە، لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە تێكشكێندراو خرایە خوارەوە.

بێگەرد تاڵەبانی: خۆشحاڵم گەشەی کشتوکاڵیمان پێش خستووە
پێت بێگەرد تاڵەبانی: خۆشحاڵم گەشەی کشتوکاڵیمان پێش خستووە
بەهای دۆلار پاشەکشەی کرد و دابەزی
دوات بەهای دۆلار پاشەکشەی کرد و دابەزی
پەیوەندیدر