وەزیری بارزگانی هەرێم گەیشتە بەغدا



شاندێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە بەغدان بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی پیشەسازی و بازرگانی لە نێوان هەرێم و بەغدا و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە چەند لیژنەیەكی هاوبەش پێكبهێنرێت.

بە سەرۆكایەتی كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی یەك شەممە 11/12/2022 ، شاندێكی وەزارەت سەردانی بەغدادیان كرد، بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی پیشەسازی و بازرگانی لە نێوان هەرێم و بەغدا.

لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ وەزیری پیشەسازی عێراق بە ئامادەبوونی سەروەر كەمال هاواری، بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی باس لە گرفتەكانی پیشەسازی كرا و میكانیزمەكانی چارەسەركردنیان بەوردی خرایەڕوو، بڕیاریشە چەند لیژنەیەكی هاوبەش پێكبهێنرێت بۆ ئەو مەبەستە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەڕاگەیەنراوێكدا ئاشكراشی كردووە، كەكۆبوونەوەكان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە رۆژانی ئاییندە بەردەوام دەبێت.

 

باوكی ناڵە، نامەیەك بۆ كچەكەی دەنێرێت
پێت باوكی ناڵە، نامەیەك بۆ كچەكەی دەنێرێت
ڕۆڵی کۆمپانیای بەڕێز لە نۆژەنکردنەوەی ماڵی پیرەمێرد دا، بەرز دەنرخێنرێت
دوات ڕۆڵی کۆمپانیای بەڕێز لە نۆژەنکردنەوەی ماڵی پیرەمێرد دا، بەرز دەنرخێنرێت
پەیوەنیدر