زۆربەی کارەکانی بەندەری فاو تەواو بووە



ناسڕ ئەسەدی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی رایدەگەیەنێت؛ کارەکانی بەندەری فاو بەڕێژەی لەسەدا 80 تەواو بووە و لە هەفتەی داهاتوودا سێ ملیۆن تۆن کەرەستەی لێوە دەگوازرێتەوە.

ناسڕ ئەسەدی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری گواستنەوە رایگەیاند، بەندەری فاو بە هەموو توانایەوە دەخرێتە کار و پێشبینی دەکرێت بۆ سەرەتای هەفتەی کارکردنیدا سێ ملیۆن تۆن پێداویستی لێوە بگوازرێتەوە.

وتیشی:هەفتەی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی جیهانی دەکەن بۆ دانانی پلانی ستراتیژی کارپێکردنی بەندەرەکە و پشکنینی رێگەی گەشەپێدان کە 42 کیلۆمەتر لە نزیک بەغدادەوە تێدەپەڕێت.

رونیشیکردەوە، بەندەرەکە 80٪ی کارەکانی تەواو بوە و بە هاتنی ساڵی 2025، بەندەرەکە ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی بە تەواوی توانای خۆیەوە کار بکات.

بەندەری فاو بەندەرێکە کە لە تورکیاوە وڵاتی عێراق بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە بۆ کاری بازرگانی.

بانکی ناوەندی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێشت بانکی ناوەندی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
“بەردەوامین لەبایکۆت بەردەوامین لەناڕەزای و پشتیوانی وانەبێژانین”
دواتر “بەردەوامین لەبایکۆت بەردەوامین لەناڕەزای و پشتیوانی وانەبێژانین”
پەیوەندیدار