حکومەتی عێراق بڕیاریداوە حەوت ڕۆژ بکاتە پشووی فەرمی بۆ فەرمانبەران و خوێندکارانی توێژێك.
حکومەتی عێراق بۆ یەکەمجار بەبۆنەی جەژنی جەمای ئێزدیەییەکان بڕیاریدا حەفتەیەك بکاتە پشوو بۆ فەرمانبەران و خوێندکارە ئێزیدییەکان لە سەرتاسەری عێراق.
لە سبەینێوە بەبۆنەی جەژنی جەمای ئێزدیان حەوت رۆژ پشووە بۆ کارمەندانی ئێزدی لە دامو دەزگاکان و خوێندکاران .
رێوڕەسمی جەژنی جەمای ئێزدی لە قەزای شێخان لە دهۆک دەستی پێکردوە و لە سبەینێوە لە ناوچەکانی دیکەش دەست پێدەکات و ئامادەکارییەکان بۆ رێوڕەسمەکە بەردەوامە.