ڕۆژئاوای کوردستان داوای هەڵوێست لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات



ئەنجومەنی سوریای دیموكرات لە رۆژئاوای كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوکردەوە، داوادەکات كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی هەڕەشەكانی توركیا لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێنەدەنگ.

ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی توركیا هەڕەشەی هێرشی بۆ سەر پێگەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كردووە، ئەوانیش داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن دژی هەڕەشەكانی توركیا بێنەدەنگ.

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاریی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات لە پلاتفۆڕمی ئێكس (تویتەری جاران) ڕایگەیاند، توركیا بە بەردەوامی لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئامانجە مەدەنییەكان بۆردوومان دەكات، ئێستاش هەڕەشەی هێرشكردنەسەر ژێرخانی ناوچەكەیان دەكات.

هاوکات مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕەتیكردەوە ئەوان پەیوەندییان بە تەقینەوەكەی ئەنقەرەوە هەبێت كە پێشتر پارتی کرێکارانی کوردستان بەرپرسیارێتی لە تەقینەوەكە ڕاگەیاندبوو.

وێنە؛ هەوڵی وشککردنی “خاتوون شا” دەدرێت
پێت وێنە؛ هەوڵی وشککردنی “خاتوون شا” دەدرێت
ئەمریکا لەبارەی بۆردومانەکانی تورکیا لە هەرێم هەڵوێستی خۆی راگەیاند
دوات ئەمریکا لەبارەی بۆردومانەکانی تورکیا لە هەرێم هەڵوێستی خۆی راگەیاند
پەیوەنیدر