وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەڵوێستی خۆی لەبارەی بۆردومانەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو رایگەیاند، لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانیان لە گفتوگۆدان و دەبێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە عێراق بە هەماهەنگی بێت لەگەڵ ئەو وڵاتە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تۆڕی میدیای “الجزیرة”ی راگەیاند:”ئێمه له گه ڵ توركیای هاوپەیمانمان پەیوەندی دەكەین و دەبێت ئۆپەراسیۆنه سەربازییەكانیان لەعێراق به شێوەیەی هەماهەنگی بێت لەگەڵ ئەو وڵاتە و بەجۆرێك بێت کە ڕێز له سەروەرییه كانی عێراق بگرێت”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤-١٠-٢٠٢٣ توركیا چەند ناوچەیەكی لە هەرێمی كوردستان بۆردومان كرد.