بایکۆت گەشتە دهۆک و چەندین خوێندنگەی گرتەوە



بایکۆتی مامۆستایان تا دێت فراوانتر دەبێت و ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک و لە پەروەردەی بەردەڕەش بایکۆتیان راگەیاند و تادێت ژمارەکەس روو لە زیادبوونە

ئەمڕۆ چوار شەممە 4/10، چەندین خوێندنگە لە پەروەردەی بەردەڕەش بڕیاری بایکۆتی دەوامیان دا، مامۆستایان بە کۆکردنەوەی واژۆ و پێدانی بە بەڕێوەبەرانی خوێندنگەکان بایکۆتیان راگەیاند، و تا ئێستا ژمارەی ئەو خوێندنگانەی بایکۆتیان کردووە لەو پەروەردەیە گەشتۆتە 14 خوێندنگە،

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ ئالان حەمە سەعید ڕایگەیاند بایکۆت چارەسەر نییە و دەزانین مووچە مافی خۆتانە، داواکارین بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن بۆ ئەوەی زیان بە کەرتی پەروەردە نەگات،

دوای وتەکانی وەزیری پەروەردە، هەر زوو یەکێتی مامۆستایان لقی سلێمانی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی وەزیری پەروەردەیان دایەوە، و ئاماژەیان بەوەدا، مەرجی شکاندنی بایکۆت پێدانی دوو مووچەیە بەسەر یەکەوە و تا ئەوکاتەی ئەم داوایە جێبەجێ دەکرێت بایکۆت ناشکێنین.

هاوکات ئەمڕۆش چەندین خوێندنگە لە سنوری پەروەردەی بەردەڕەش بایکۆتیان راگەیاند.

ناوی خوێندنگەکان:

1 ئامادەیی بەردەرەش

2 ئەیلول

3 پاوان

4 زمزمۆک

5 تۆبزاوا ژووری

6 ئامادەیی چەمەی تێکەلاو

7 بەردەرەش کچکە بەیانیان و ئێواران

8 بەردەرەشی نوێ تێکەلاو

9 دەستەک بنەرەتی تێکەلاو

10 پێشەنگ کچان

١١ خێلەکی

١٢ پەلاصان

١٣ قەرەناز بەیانینا و ئیواران

١٤ بەردەرەشی بنەرەتی کوران

هاووڵاتییەك بە هەورەتریشقە گیانی لەدەستدا
پێت هاووڵاتییەك بە هەورەتریشقە گیانی لەدەستدا
سبەینێ نرخی نوێی کارەبای سیتییەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
دوات سبەینێ نرخی نوێی کارەبای سیتییەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
پەیوەنیدر