سه‌رۆكی حەماسی فەلەستینی پەیوەندی بە عەلی باپیرەوە دەكات



سەرۆكی حەماسی فەلەستینی بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەرییەوە دەكات و “هاوسۆزیی و هاوخه‌میی خۆی بۆ گه‌لی كورد و دۆزه‌ ڕه‌واكه‌ی دووپات دەكاتەوە”.

ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ 4/10/2023، د. خالد مەشعەل، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی به‌رگریی ئیسلامیی (حه‌ماس)، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ئه‌نجامدا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی مەكتەبی عەلی باپیر، “له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، د. خالد مەشعەل سه‌رباری خستنه‌وه‌ ڕووی په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و فه‌له‌ستین، دووباره‌ هاوسۆزیی و هاوخه‌میی خۆی بۆ گه‌لی كورد و دۆزه‌ ڕه‌واكه‌ی دووپاتكرده‌وه‌”.

عه‌لی باپیر، وێڕای پێزانینی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی، جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وهی،‌ كه‌ هه‌ردوو گه‌لی كورد و فه‌له‌ستین هاوده‌ردن له‌و ڕووه‌وه‌، كه‌ سته‌ملێكراویی و چه‌وساوه‌یی زۆریان چه‌شتوه‌ به‌ده‌ست ڕژێمه‌ داگیركه‌ر و سته‌مكاره‌كانه‌وه‌، هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستانی دووپاتكردوه‌ له‌ پاڵپشتیی كردنی مافی ڕەوای گەلی فه‌ڵه‌ستین.

بۆ یەکەم جار زانکۆی هاڤارد بڕیارێکی بۆ کورد دەرکرد
پێت بۆ یەکەم جار زانکۆی هاڤارد بڕیارێکی بۆ کورد دەرکرد
دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەستپێدەكات
دوات دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەستپێدەكات
پەیوەنیدر